سەردێڕ:

لە گەراجی بەغدا لە هەولێر شەڕ روویدا و بریندار هەیە

PM:02:49:21/12/2022

19724 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە گەراجی بەغدا لە هەولێر شەڕ روویداوە و سێ کەس بریندارن.


بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی شەڕەکە بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی بووە لە نێوان بەڵێندەر و شۆفێران بووە و سێ کەس بریندار بوون و چەن کەسێکیش دەستگیرکراون.

یەکێک لە شۆفێرەکانی ئەو گەراجە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژمارەیەک شۆفێر لەگەڵ بەڵێندەری گەراجەکە بووە بە شەڕیان و بەڵێندەرەکان تەقەیان لە شۆفێرەکان کردووە.

 

وتیشی، بەهۆی ژمارەی نەفەر و ئەو پارەیەی دەدرێت بە بەڵێندەرەکان کێشەکەیان دروستبووە. 













گەلەری