AM:09:08:21/12/2022
1628 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە کردەوەی بەقاچاغبردنی ١٠٠ پارچەی شوێنەواریی پوچەڵبکنەوە و پێنج کەسیش دەستگیر بکەن و دەشڵێت، "ئەو پارچە شوێنەوارییانە بۆ سەردەمی عەباسییەکان دەگەڕێنەوە."
دەزگای هەواڵگری عێراقی رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەریکە لە دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی هەستان بە پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقاچاغبردنی ١٠٠ پارچەی شوێنەواریی.
ئاماژەی بەوەشدا،
لەکاتی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقاچاغبردنی پارچە شوێنەوارییەکان پێنچ کەس دەستگیرکران
و رەوانەی دادگا کران بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەرریان.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی ساڵانی رابردوو دەزگا ئەمنییەکانی عێراق توانیایانە ١٨ هەزار پارچە شوێنەوار
بگەڕێننەوە و هەوڵی بەقاچاغبردن کەمبکەنەوە. کە زۆرترین کردەوەی بە قاچاغبردنی
پارچە شوێنەوارییەکان بوو لەکاتی رزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣.