پیاوێک کە خۆی وەک کەشتیوانی ئاسمانی لە دەزگای گەردونناسی روسیا ناساندووە فێڵی لە ژنێکی بەتەمەنی ژاپۆنی کردووە و ٣٠ هەزار دۆلاری لێسەندووە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پیاوێک لە ئینستاگرامەوە پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی ژاپۆنی تەمەن ٥٦ ساڵ بەستووە و خۆی وەک کەشتیوانی ئاسمانی ناساندووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پیاوەکە بە ژنەکەی وتووە ئەو ئێستا لەسەر مانگە و بۆشایی
ئاسماندایە و پێویستی بە پارەیە تا بتوانێت بێتەوە و هاوسەرگری لەگەڵدا بکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەرەتای ساڵی رابردووەوە ئەو ژن و پیاوە دەستیان بە
پەیوەندییەکەیان کردووە و دواتر پیاوەکە بە ژنەکەی وتووە کە خۆشی دەوێت و دەیەوێت
لەسەر مانگەوە بێت بۆ ژاپۆن و هاوسەرگیری بکەن.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئەو ژنە ژاپۆنییە نزیکەی ٣٠ هەزار دۆلاری
ناردووە بۆ هەژماری بانکی ئەو پیاوەی پێی وابووە هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات.
دواتر، بەهۆی ئەوەی ئەو پیاوە راستی نەکردووە و نەچووەتە ژاپۆن ژنەکە چووەتە
لای پۆلیس و داوای تۆمارکردووە بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی رۆمانسی.