سەرۆکی بیلاڕوسیا رایگەیاند، هێرش بۆ سەر خاکی بێلاڕوسیا نەک تەنها ئەمڕۆ لە ئۆکرانیا باسی لێدەکرێت، بەڵکو پلانیشی بۆ دادەنرێت. دەشڵێت، " ئەگەر پێویست بکات وەڵام دەدەینەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا رایگەیاند، فەرمانیکردووە هێزەکانی بێلاڕوسیا شان بە شانی هێزەکانی روسیا رەوانەی نزیک ئۆکرانیا بکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، رووبەڕووبوونەوەی
هەڕەشەکانی سەر بێلاڕوسیا لەلایەن کیێڤ و پشتیوانیکارەکانیەوە لە رۆژئاوا.
ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆ لە
کۆبوونەوەیەکی ئاسایشدا بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک ئاشکرای کرد، هێرش بۆ سەر خاکی
بێلاڕوسیا نەک تەنها ئەمڕۆ لە ئۆکرانیا باسی لێدەکرێت، بەڵکو پلانیشی بۆ دادەنرێت.
وتیشی، "خاوەنەکانیان فشاریان دەخەنە سەر
تاوەکو جەنگێک دژی بێلاڕوسیا هەڵگیرسێنن و رامان بکێشنە ئەوێوە."
ئەوەشی خستەڕوو، "چەند
دەیەیەکە خۆمان بۆ ئەمە ئامادە دەکەین. ئەگەر پێویست بکات وەڵام دەدەینەوە."
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا
لە سەینت پیتەرسبێرگ سەبارەت بە بارودۆخەکە قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا
کردووە.
وتیشی، لەگەڵ پوتندا رێکەوتوون
لەسەر پێکهێنانی گروپێکی سەربازیی هاوبەش، هەروەها دەستیان کردووە بە پێکهێنانی هێزە
هاوبەشەکە.