سەردێڕ:

وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا

PM:02:35:11/10/2022

6404 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجامدەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری عێراق بەڕیوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، خشتەی کارەکانی پەرلەمان بۆ رۆژی پێنجشەممە تەنها یەک بڕگەیە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار ئەنجامدەدرێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پۆستی سەرۆککۆمار بەپێی عورفێک لەساڵی ٢٠٠٣ـەوە موڵکی کوردە بەڵام تا ئێستا یەکێتی و پارتی کاندیدی هاوبەشیان نیە بۆ ئەو پۆستە.

ماوەی ساڵێکە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕیوەچووە بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ریککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.













گەلەری