پشیلەیەک لە ئۆکرانیا بووەتە ڕزگارکەری گیانی سەربازانی ئەو وڵاتە و بە پڵنگەکەی خارکێف دەناسرێت.
پشیلەیەک لە ئۆکرانیا سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشاوە، بەو پێیەی توانیویەتی شوێنی شاراوەی چوار قەناس بەدەستی سوپای ڕوسیا بدۆزێتەوە کە سەربازانی ئۆکرانیا نەیانتوانیوە بگەنە ئەو شوێنە و هەستیان پێبکەن.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو پشیلەیە ماوەیەکی زۆرە
لەلایەن سەربازانی ئۆکرانیاوە ڕاهینانی پێدەکریت، بۆ ئەوەی لەکاتی جەنگدا هاوکاریان
بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە جەنگ و ڕوبەرووبونەوە
لەنێوان سوپای ڕوسیا و ئۆکرانیا لەناو خاکی ئەو وڵاتەدا بەردەوامە، شاری خارکێف بە
دووەم شاری گەورەی ئۆکرانیا دادەنرێت و جەنگی هەردوو سوپاکەش چەند ڕۆژێکە لەناو کۆڵانەکانی
شارەکەدا بەردەوامە.