سەردێڕ:

مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

PM:09:12:14/12/2024

32288 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سبەی پارەی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت لەسەرجەم پەروەردەکان لە هەرێمی کوردستان


ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان ڕەئووف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سبەی پارەی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت لەسەرجەم پەروەردەکان لە هەرێمی کوردستان ئەوانەی کە چەکیان ئامادەیە بۆ مانگی ٧ و ٨ بڕی ٥٠٪ لە مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت بەپێی بڕیارەکانی سیستەمی وانەبێژیمان.

هاوکات، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزور رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان ئاگادار ئەکەین کە سبەینێ کاتژمێر ١١سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوبەرایەتیەکە بکەن بەمەبەستی وەگرتنی مووچەی وانەبێژان هەردوو مانگی حەوت و هەشتی ئەمساڵ.

بەڕێوەبەرایەتی بانکی هەرێمیش لە سلێمانی ئەمشەو رایگەیاند، "هەر ‌پەروەردەیەک پارەی مانگی ۷ - ٨ ی مامۆستایانی کردبێتە چەک، سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکانیان بکەن بۆ پارەی ئەو دوو مانگەی وانەبێژیی مامۆستایانی گرێبەست".

هەر ئەمشەو ئاگاداری دەدرێتە سەرجەم بانکەکان بۆ دابەشکردنی پارەی وانەبێژیی ئەو دوومانگەی مامۆستایانی گرێبەست.














گەلەری