سەردێڕ:

دواین زانیارییەکان لەسەر لیستی موچەی هەرێم

AM:10:40:10/12/2024

101288 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند بەغدا رازی بووە بەناردنی چەردەیەکی دیکەی پارە بۆ موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە ٤٣٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، وتیشی "ئەوە دواین چانسە بۆ هەرێم کە دەبێت داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، دوای ئەمە هیچ پاساوێک نامێنێت".

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، ئەمڕۆ و سبەی خشتەی موچە رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ دەکرێت و پارەى موچەى مانگى ١١ ش بۆ هەرێم دەنێردرێت.

وەزارەتى دارایی هەرێمیش راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، کە ئاگادارى لێدوانى بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق نین لەسەر موچە و دەشڵێن، بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق نوێنەرایەتى وەزارەتى دارایی هەرێم ناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی دەستبەکاربونی جەنابیانەوە تائێستا هەنگاوێکی ئەرێنى لەسەر موچە نەبووە و ئاگادارى ئەو شتانە نین کە لەسەر موچە دەیڵێت و تیمەکانی ئێمە بەبێ ئاگاداری جەنابیان لە بەغدان، بەهیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە بەناوی ئێمەوە قسە بکرێت.

 

 

 













گەلەری