سەردێڕ:

دواین زانیاری لە بارەی مووچە

PM:12:58:14/12/2024

27724 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە ٧٠ رۆژە مووچەخۆرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرباری هاتنى پارەکەى بەغدا و بەردەستبونى داهاتى ناوخۆش تا ئێستا حکومەتى کاربەرێکەر لیستى مووچەى رانەگەیاندووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نزیکەی دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە ٧٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم ناردووە و لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەر و بە بریاری مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى دەستی بەسەردا گیراوە و دابەشناکرێت.

حکومەتى کاربەڕێکەر داواى پارەى زیاتر لە بەغدا دەکات و دەڵێت کورتهێنانى هەیە، بەڵام داهاتی ناوخۆی هەرێم بەردەستە و نە کورتهێنانى موچەى پێ پڕدەکرێتەوە نە رادەستى بەغداشى دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی نوسراوى فەرمی حکومەت کە بۆ بەغدای ناردووە دەڵێت مانگانە ٤٥٢ ملیار دینارە و ئەمساڵیش تەنها ٣٩٩ ملیار دیناری رادەستى بەغدا کردووە.













گەلەری