سەردێڕ:

محەمەدى حاجى مەحمود: داهاتى ناوخۆى هەرێم بەشى موچەى فەرمانبەران دەکات

PM:02:28:14/12/2024

2372 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، ئەو داهاتەى لە ناوخۆى هەرێمى کوردستاندا هەیە بەشى موچە دەکات و نازانرێت بۆچى موچە لە داهاتى ناوخۆ نادرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەدى حاجى مەحمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئاماژەى بەوەش کرد، لە ساڵانى پێشوودا بەغدا پارەى نەناردووە و خزمەتگوزاریش تاڕادەیەک کراوە و موچەش دابەشکراوە، ئێستا نە خزمەتگوزاریی ماوە و نە موچەش دابەشدەکرێت، بۆیە باوەڕ بەوەناکرێت کە داهاتى ناوخۆ بەشى موچە نەکات.

بەپێى راپۆرتى حکومەتى کاربەرێکەر خۆى کە پێشتر بۆ بەغداى ناردووە دەڵێت، "داهاتى هەرێم ٤٥٢ ملیار دینارە"، بەڵام هیچ بڕێکى ناخرێتە خزمەتى موچەوە.

 













گەلەری