سەردێڕ:

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:09:06:05/01/2026

712 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی نیمچەگەرمی مامناوەند لە باکووری ئەفریقاوە، لە سبەینێ دووشەممەوە پلەی گەرمی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبێتەوە.

وتی، لە شەواندا پلەی گەرمی تا رادەیەک لە ناوچە دەشتاییەکان نزمدەبێت و هەست بە سەرما دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە.

وتیشی، لە رۆژی هەینی ٩ـی کانوونی دووەم، نزمە پاڵەپەستۆیەک روو لە هەرێم دەکات و شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات.













گەلەری