PM:06:28:04/01/2026
576 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی هه‌سه‌ده رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانیان و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت بە یه‌كخستنی هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی سوریادا كۆتایی هاتووه و "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەچوون".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فه‌رهاد شامی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له په‌یامێكدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "کۆبوونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانمان، بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت بە یه‌كخستنی سەربازیی، کۆتاییهات، هێزەکانمان دووپاتی دەکەنەوە کە وردەکاری و ئەنجامەکان لەکاتی تەواوبوونی راوێژکارییەکان بە فەرمی رادەگەیەنرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
هەروەها هەر زانیارییەک کە لە ئێستادا بڵاوده‌كرێنه‌وه، رەنگدانەوەی رێکارەکانی
کۆبوونەوەکە نییە.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی
كۆبوونه‌وه‌كانیش ده‌ڵێت، "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە
بەڕێوەدەچن، ئامانجی سه‌ره‌كی دەستەبەرکردنی دەرئەنجامە باش بیرکراوەکان و لە
پێشینەدانە بە ئاشتی و سەقامگیری".
لەلایەکی
دیکەوە تەلەفیزیۆنی
سوریا لەزاری چاوگێکی حكومەتی سوریاوە بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی
دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بە ئامادەبونی مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده
"ئەنجامێکی بەرجەستەی نەبوو" کە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان هەردولا
خێراتر بکات.
باسی لەوەشكرد،
"رێککەوتن لەسەر ئەوەکراوە کە دواتر کۆبوونەوەی زیاتر بکرێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ی
رابگه‌یه‌ندرێت كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له كوێ و كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.