سەردێڕ:

ئیلهام ئەحمەد: ئێمە پابەندی رێککەوتنەکانمانین لەگەڵ حکومەتی سوریا

PM:08:10:09/01/2026

1552 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، حکومەتی سوریا دەیەوێت بە پەلاماردان کۆتایی بە رێککەوتنەکان بهێنێت، بەڵام ئێمە پابەندین.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وتی، سەرەڕای ئەو توندوتیژییانەی لە حەلەب روودەدات، کورد پابەندە بەو رێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی سوریادا ئەنجامیداوە.
وتیشی، دەسەڵاتدارانی سوریا لەبری رێگەی ئاشتی، رێگەی شەڕیان هەڵبژاردووە و  بەم رێگایە حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بەو رێککەوتنانە بهێنێت کە پێشتر ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پابەندن بە رێککەوتنەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا و هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەن.












گەلەری