PM:03:49:09/01/2026
1608 جار خوێندراوەتەوە
بارەگای بارزانی دەڵێت، مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئەنجامدا و وتی، كورد پێكهاتەیەكی رەسەن و سەرەكیی گەلی سوریایە و دڵنیایدا لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سوریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سوریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.
هاوکات مەسعود بارزانی،
پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سوریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك راگەیاند
كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەردەوام راوێژ و هەماهەنگی هەبێت لەپێناو رەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو
لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.