PM:06:23:26/12/2025
41556 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر رێگای مەرزی کێلێ رووداوێکی هاتوچۆ روویداو و نۆ كەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەكانی ئێن ئاڕ تی، رووداوێکی جۆری وەرگەڕان لە مەرزی کێلێ روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسیش بریندارن.
هەر بەپێێ زانیارییەکان، شۆفێری
ئوتۆمبێلەكە گیانی لەدەستداوە، هەشت کەسیش بریندارن، کە چوار ژن و دوو پیاو و دوو
منداڵن.
رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە و
لەئێستاشدا چوار لەبریندارەكان بۆ چارەسەر رەوانەی سلێمانی كراون.