PM:05:14:09/01/2026
436 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی لە بەردەوامی دابەشکردنی مادەکانی بەشەخۆراک دەدات و دەڵێت بەشی پێویست لە مادە خۆراکیەکان کۆگاکراون.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، کۆگاکان پارێزراون و پێداویستی هاوڵاتیان دابین دەکەن و بەردەوامن لە دابەشکردنی مادەکانی سەبەتەی خۆراک.
وتیشی، پرۆسەی دابینکردنی مادەکانی سەبەتەی خۆراک بە بریکارەکان بەپێی
خشتەی دیاریکراو بەردەوامە، لەکاتێکدا تیمەکانی پشکنین بەردەوامن لە سەردانەکانیان
بۆ بازاڕەکان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی بازرگانان بە رێسا و رێنماییە
پەسەندکراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و مافەکانی بەکاربەران
لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێک دەکرێت کە دەستکاری نرخەکان بکات یان سەرپێچی یاساکە
بکات.