سەردێڕ:

بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێم دەگرێتەوە؟

PM:05:28:04/01/2026

880 جار خوێندراوەتەوە

گرانبوونی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەی ٢٠٪ کە بڕیارە لە ١٦ـی ئەم مانگەوە جێبەجێ بکرێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنها بۆ عێراقە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دیلان رەشاد، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هەرێم رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا بڕیاری زیادکردنی ٢٠٪ـی باجی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی عێراق بە فەرمی بۆمان نەنێردراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێش بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە لای ئێمە مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی رێنماییەکانی ئێمەن".

وتیشی، کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لەئارادا نییە.













گەلەری