سەردێڕ:

بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و بەرگری شارستانی هۆشداری دەدات

PM:12:24:10/01/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر، لە بەشیكی رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆران ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووەوە و بەرگرى شارستانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تا بۆیان دەکرێت لە ماڵ بمێننەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەریەک لە رێگاکانى (سۆران- چۆمان)،(سۆران- سیدەکان و مێرگەسۆر)، رێگاى زینى وەرتێ و بالیسان کە ئیدارەى راپەڕین بە ئیدارەى سۆران دەبەستنەوە، بەهۆى بەفرەوە داخراون.

لە ئێستادا تاکە رێگاى سنوورەکە کە هاتووچۆ تێیدا ئاساییە، رێگاى خەلیفان بۆ سۆرانە کە بە رێگاى گەلى عەلى بەگ ناسراوە.

بەهۆى ئەو بەفرەى لە دوێنێوە دەستى پێکردوووە، لە سۆران و رواندز ١٥ سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام لە سیدەکان و چۆمان و حاجى ئۆمەران و مێرگەسۆر، ئاستى بەفرەکە زۆرترە و لە هەندێک شوێن لە نیو مەتر زیاتر باریوە.













گەلەری