PM:12:26:04/01/2026
616 جار خوێندراوەتەوە
عێراق دەست بە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت دەکات و تا ئێستاش بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی شارەکانی هەرێم نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستپێدەکات، لەکەرکوکیش لەم چەند رۆژەدا دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت دەستپێدەکات.
ئەمساڵ زستانێکی سەختە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و تا ئێستا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە.
هاوکات، نرخی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومی لە عێراق و هەرێم جیاوازییەکی زۆری هەیە، نرخی
هەر بەرمیلێک نەوت لە عێراق کەمتر لە ٤٠ هەزار دینارە و لە هەرێمیش نرخەکەی زیاترە
لە ١٠٤ هەزار دینار، واتا نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێم نزیکەی سێ بەرامبەری عێراقە.