PM:02:21:03/01/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا، بڕیاردراوە شاندێکی دانوستانکاری حزبەکە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکات.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆبوونەوە و دانەر حەبدولغەفار، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی وت، تا ئێستا هیچ کاندیدێک لە لایەن پارتییەوە بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکراوە، بەڵام کاندیدەکەیان کەسێک دەبێت، کە کۆدەنگی و رێککەوتنی کوردی لەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا
شاندێکی دانوستانکاری پارتی، لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گفتوگۆ لەگەڵ
لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات، تا کورد یەک کاندیدی هاوبەشی
هەبێت بۆ ئەو پۆستە.