سەردێڕ:

کەشناسی بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

PM:12:49:10/01/2026

1008 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم ئاشکرای کرد کە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی هیرانی سەر بە شەقڵاوە بووە، کە بڕی ١٠٤ ملیم باران باریوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی نێوان کاتژمێر نۆی بەیانیی دوێنێوە تاوەکو نۆی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، زۆرترین ڕێژەی باران لە ناحیەی هیران، کە سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، تۆمار کراوە و گەیشتووەتە ١٠٤ ملیم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەت هێشتا نەیتوانیوە پلانێکی گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکان و کاریگەرییەکانیان دادەنێت.














گەلەری