سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لەدایکبوون

PM:03:53:01/01/2026

876 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ساڵی رابردوو نۆ هەزار و ٨٤٨ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وتی، نۆ هەزار و ٨٤٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و لەو ژمارەیە پێنج هەزار و ٩٦ منداڵ كوڕ بوون و چوار هەزار و ٧٥٢ منداڵیان كچ بووە.

وتیشی، پێنج هەزار و ٥٢٨ منداڵ بە سرووشتی لەدایکبوون و چوار هەزار و ٣٢٠ منداڵیش لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایکبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٤٢ هەزار و ٧٢٣ نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە ١٣ هەزار و ١٠١ نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوكات ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٧٩ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و ٩ حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراون.













گەلەری