چاوگێکیش لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەری هەیە ئیحسان عەوادی بەرپرسی نووسینگەی سودانی ببێتە کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئیحسان عەوادی، ناوی تەواوی ئیحسان یاسین شاکر عەوادییە، ساڵی ١٩٧٦ لە دیوانییە لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە ئەندازیاریی، ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ـەش راوێژکاری وەزیری دەرەوە بووە و دواتر بووە بە بەرپرسی باڵیۆزخانەی عێراق لە چیک، هاوکات لە چەندین لیژنەی پەرلەمانیشدا کاری کردووە کە دیارترینیان لیژنەی هەمووارکردنەوەی دەستوور بووە، دواتریش ئیحسان عەوادی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە قائیمقامیەتی دیوانیە و واست دەستنیشانکراوە و لە ئێستاشدا بەرپرسی نووسینگەی سودانییە.
ئەم زانیارییە نوێیە پێچەوانەی ئەوەیە، کە دوێنێ کەناڵە عێراقییەکان بڵاویان کردبووە و رایانگەیاندبوو، مالکی و سودانی هەردووکیان لە پێشبڕکێکە کشاونەتەوە و كاندیدی نوێ دادەنێن.