سەردێڕ:

تەقینەوە لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی روویدا و بریندار هەیە

PM:02:16:30/12/2025

2356 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی روویدا و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تی وت، "پێنج کەس بریندار بوون، چوار لە بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراوە و یەکێک لە بریندارەکان هەر لە شوینى تەقینەوەکە چارەسەرى بۆکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکانی بەرگریی شارستانییش لە شوێنی رووداوەکەن.

چاوگێک لە بەرگرى شارستانى سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ”تائێستا نازانین هۆکارى تەقینەوەکە چى بووە، سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین".



ئەلەند قادر - سلێمانی














گەلەری