سەردێڕ:

ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕ کردەوە

PM:10:59:21/11/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەک، ئەمەریکا فشارەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕکردووەتەوە بۆ ڕازیبوون بە پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگ.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دوومی ٢٠٢٥، ‎رۆستەم ئومێرۆڤ، سەرۆکی دانوستانکاری ئۆکرانیا و سکرتێری ‎ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا، پێشتر پشتڕاستی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن سەبارەت بە پێشنیاری ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.

هاوکات، وتیشی کیێڤ "هەر پلانێک قبوڵ ناکات کە هێڵە سوورەکانی ببڕێت". ئەمریکا ئەیەوێ فشار بکات تا ئۆکرانیا رازی بێت و هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی کردووە.













گەلەری