سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران دەبڕێت

PM:04:27:19/11/2025

9964 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینییەوە دەستیکرد بە بڕینی موچەی خانەنشینان و دەڵێت، ئەو خانەنشین و وارسانەی تا ئێستا فۆڕمی (هەژماری من)یان پڕنەکردووەتەوە، مووچەی مانگی نۆ و مانگەکانی دیکەشی رادەگیرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم خانەنشینان و وارسان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو خانەنشینانەشی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و وەریاننەگرتووەتەوە، پێویستە سەردانی بانکەکان بکەن، چونکە مووچەی مانگی ١٠، لە رێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە خەرج دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو خانەنشین و وارسانەی تا ئێستا فۆڕمی "هەژماری من”یان پڕنەکردووەتەوە، مووچەی مانگی ئەیلولیان رادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ٩٠٪ـی فەرمانبەران و خانەنشینان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، ئەوانەش کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەگەر هەژماری بانکییان نەبێت، مووچەکانیان لە بەغداوە رادەگیرێت و لە هەرێم خەرج ناکرێت.

جەختیشکراوەتەوە کە لە دوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.













گەلەری