سەردێڕ:

دەستەی دەستپاکی عێراق و هەرێم رێککەوتن

PM:03:30:18/11/2025

1280 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق و دەستەی دەستپاکی هەرێم رێككه‌وتن له‌سه‌ر هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی تاوانباران.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ دەستپاکی هەرێم، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر بەهێزکردنی کاری دەستەکانی چاودێری و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ داواکراوان، لە دۆسیەکانی گەندەڵی و هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر گرنگی بنیاتنانی ژینگەیەکی وەبەرهێنان دوور لە گەندەڵی کە بەشداریی گەشەپێدان بکات و ئاوەدانکردنەوە، و بوژاندنەوەی بازاڕی کار، رێككه‌وتوون.

محەمەد عەلی ئەللامی، سه‌رۆكى ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، گەندەڵی نوێنەرایەتی گەورەترین تەحەدای گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاو بۆ هاوڵاتیان دەکات و پێویستە هەوڵەکانی دامەزراوەکان لەسەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی بۆ بنبڕکردنی و رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان یەکبخرێت.













گەلەری