سەردێڕ:

هەرێم سبەی ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکات؛ کەی پارەی مووچە دەنێردرێت؟

PM:06:01:18/11/2025

4848 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەی ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی نۆ رادەستی بەغدا دەکەن، تەیف سامیش رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دوای ناردنی داهاتی ناوخۆ مووچە دەنێرن. سودانیش وتی، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی هەرێمیش بەپێی رێککەوتن دەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راپۆرتی دەرخستەی کۆتایی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق نێردرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی چوارشەممە بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـش چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی وت، سودانی داوایکردووە بەپەلە هەرێم رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بکات چونکە تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی دەکات و ئەو پرسەی یەکلایی نەکردووەتەوە، هاوکات بەغدا داواش دەکات هەرێم حساباتی دارایی مانگەکانی ١١ و ١٢ رێکبخاتەوە کە لەگەڵ بەغدا جیاوازی هەیە و پێویستە هەرێم داهاتی ناوخۆ راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەی ئەو دوو مانگەش بداتە بەغدا تا مووچەکانی مانگی ١١ و ١٢ مسۆگەر بکرێن.














گەلەری