AM:10:37:19/11/2025
776 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی درایی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا وتی، بڕی ١٢٠ ملیار دینار، وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
حکومەتی ماوە
بەسەرچوو دوای ١٨ رۆژ لە دواکەوتنی، ئەمڕۆ ١٢٠ ملیار دینارەکەی خستە سەر
هەژماری بانکی حکومەتی فیدراڵ، حکومەتی ماوە بەسەرچوو نەک تەنیا ١٢٠ ملیارەکەی
مانگی ٩، بەڵکو مانگی رابردوو ١٢٠ ملیارەکەی مانگی هەشتی لە ٢١ـی مانگدا و دوای سێ
هەفتە نارد و حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەم کارە دەیەوێت لەمساڵدا سێ مووچە دابەشنەکرێت و بەرپرسیاریەکەش بخاتە ئەستۆی بەغدا.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو ساڵی ٢٠٢٣ـش سێ مووچەی کۆتایی ساڵی دابەشنەکرد و ساڵی
٢٠٢٤ـیش سەرباری ناردنی ٤٤١ ملیار دینار مووچەی مانگی ١٢ـی دابەشنەکرد و تا ئێستاش
چارەنوسی پارەکە نادیارە.