AM:10:05:19/11/2025
520 جار خوێندراوەتەوە
سەبارەت بە موچەی مانگی نۆ دارایی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ١٢٠ ملیارەکە رادەست دەکەن و تەیف سامیش وتی، دوای ئەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی ٩ـی هەرێمیان بەدەستگەیشت موچەی ئەو مانگە دەنێرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەنراوەکەی دارایی هەرێم وابڕیارە ئەمڕۆ ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگی ٩ رادەستی بەغدا بکەن و تەیف سامیش لە دیدارەکەی دوێنێی دهۆک وتی، دوای ئەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی ٩ـی هەرێمیان بەدەستگەیشت موچە دەنێرن.
هەر لە دیدارەکەی دهۆکدا سودانی وتی، موچەی
مانگەکانی ١١ و ١٢ـی هەرێم بەپێی رێککەوتن
دەدرێت. چاوگێکی ئاگاداریش بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، سودانی داوایکردووە رێککەوتن
لەسەر موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ بکرێت تا هیچکامیان نەفەوتێن. داوایشیکردووە
بەپەلە هەرێم رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بکات چونکە تا ئێستا حکومەتی
ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی دەکات و ئەو پرسەی یەکلایی نەکردووەتەوە.