بە هاوکاری رۆبۆتیک ژنێک دوای ١٠ ساڵ لە لەدەستدانی جووڵە لە قاچەکانیدا توانی رێبکات.
کڵۆوی ئانگس تەمەنی ٤٩ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە توانای رۆشتنی بە تەواوی لەدەستدا بەهۆی بوونی گرێیەک لە پشتیداو بە هاوکاری رۆبۆتێک کە کۆمپانیایەکی کەنەدی بەرهەمیهێناوە جووڵەی بۆ گەڕایەوە.
کڵۆوی دەڵێت،
هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە بتوانێت بجووڵێ یان رابوەستێت و دواتر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەنەدی بەناوی هیومن ئین مۆشن رۆبۆتیکس،
دەستیانکرد بە پەرەپێدانی رۆبۆتێک کە توانای جووڵەی بۆ بگەڕێنێتەوە و سەرکەوتوبوون.
ئەم کۆمپانیایە رۆبۆتیک
دروستدەکات و هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە توانای جووڵەیان لەدەستداوە و لە ئیستادا
خاوەنی یەک بەرهەمە و ناوی ئێکسمۆشنە و ئەو رۆبۆتەیە کە ئانگس بەکاریهێناوە.
نرخی ئەم رۆبۆتە ٢٥٠ هەزار دۆلارە و
پشت بە ١٢ بزوێنەر دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت باڵانسی خۆی بکات و هاوشیوەی، مرۆڤ
بجووڵێت و مەودایەکی فراوان و هەمەجۆری جووڵە بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات، کۆمانیاکەش
ئامانجی ئەوەیە لە مۆدێلەکانی داهاتوودا تایبەتمەندی سەرکەوتن بە پلیکانەدا زیاد
بکات بۆی.