PM:07:08:10/10/2025
9516 جار خوێندراوەتەوە
دوای مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە، برینداری تەقینەوەکەی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە گەرەکی زانکۆی شاری سلێمانی لە کاتی کارکردن و ئیزۆگامکردندا، تانکییەکی نەوت بە دوو کرێکاردا تەقییەوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی تر بە سەختی برینداربوو.
کرێکاری دووەم دوای مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە و زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.