AM:09:44:10/10/2025
3136 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى بڵاوبوونەوەى ئەنفلۆنزاى باڵندە لە ئێران‌دا، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق هاوردەکردنى مریشک و پەلەوەر و هەرجۆرە باڵندەیەکی لەو وڵاتە قەدەغەکرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئاشکرابوونی ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له ئێران، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیكردووه به چڕكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه خۆپارێزییه‌كان، بەتایبەت قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌كی زیندوو و به‌ستوو.
جگە لەوانەش، هێلكه‌ی
سەرجەم پەلەوەرەکان کە لەو وڵاتەوە هاوردە دەکرێن و باڵنده‌ی جوانی و هه‌ر به‌رهه‌مێكی
دیكه‌ی په‌له‌وه‌ر قەدەغەکراوە.
باسی لەوەشکرد،
نەخۆشخانە ڤیتێرنەرییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامن لە گەڕان بەدواى هەر
حاڵەتێکى گومان‌لێکراو راستەوخۆ نمونەى لێ بنێردرێت بۆ تاقیگەى ناوەندى.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئێران بە فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای لە وڵاتەکە راگەیاند و چەندین
حاڵەتی تووشبووی ئاشکراکرد.