دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو بەهای زێڕ ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد و گەیشتە سەرو چوار هەزار، ئەمڕۆ بە پێچەوانەوە بەهاکەی دابەزی؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە چوار هەزار و ٤٠ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٠١
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨١٧
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٤٥
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٣٤
هەزار دینارە