PM:04:03:16/09/2025
35140 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکان و رادەستنەکردنی نەوت و داهات، بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و پێشوازی لە دواین هەنگاوی وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و ئەمەش ئاراستەی لیژنەی راوێژکاری وەزارەتی نەوت کراوە بۆ پەسەندکردنی.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێك لەبارەی مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ
نەكراوە و ئەنجوومەنی دەوڵەتیش بڕیاری لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم نەداوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە،
ئەوەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی
ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە نەوت و داهات رادەستبکات و پابەندی رێککەوتنەکان نابێت،
ئەوەش گرفتی لەبەردەم مووچەدا دروست کردووە، پێشتریش بەغدا بە هەرێمی وتبوو بە
رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا مانگانە
دەنێرن.