ئازدی رادەربڕین لە کوردستان
PM:06:40:08/10/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد زەبار
+
-
ئێمە دەزانین یاسای
رۆژنامەگەری هەیە یاسای مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی ڕادەربرین هەیە بەلام هەر یەک لەم
یاسایانە پشتگوێ خراون و جێبەجێ کردنیان ئەستەمە
لەبەر دەستەلاتی پارتی و یەکێتی ئازادی لەژێر
هەرەشەیەکی گەورەدایە، ئەوەش دەرخەری ئەوە راستیەیە باوەڕ نەبوونە بە بنەماکانی
ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری.
ئەوە جێگای مەترسی
گەورەیە بۆسەر ژیانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی پێشلکاری و ماف زەوت دەکرێت
هی رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازانی نیشتیمان، لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستان چونکە
دادگاکان رۆڵی خۆیان لەدەستداوە بونتە بوکەلەیەکی دەستی دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی دەمێکە رۆلی دادگاکانیان
لاوازکردوە و پلانی ئەوە دادەرێژن بۆنەهێشتینی ئازادی لەهەردووک زۆنی زەرد و سەوز.
لە ماوەکانی
ڕابردوو لەبەرچاوی هەموودنیا بینیمان دادگای حیزب چۆن بەشێوەیەکی
درندانە سزای رۆژنامەنوس شێروان شێراوانی بۆ چوارەمین جار بەناحەق درێژکرایەوە بۆ
هاوپیشەکانیشی شێروان هەمان شت کراوە.
لەلایەکی تریشەوە دەسەڵاتی حیزبی پارتی و یەکێتی
بەردەوامن لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان و کپ کردنی دەنگی ئازاد لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی
هەرێمی کوردستان گەر رەخنە لەدەستەلاتی حیزب بگریت ئەوانیش بەپێچەوانەی تۆوە ژیانت
دەخەنەمەترسیەوە بەتۆمەتی جیاجیا گەر هیچ شتێکان بەدەستەوە نەبێت بەتۆمەتی مەترسی
بۆسەرئاسایشی نیشتیمانی تۆمەتبارت دەکەن.
بۆ ئەوەی راپێچی بەردەم دادگای حیزبت بکەن چەندین
نمونەمان هەیە کا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ کەیسەکانی چالاکوانان وە رۆژنامەنوسان
کردوە لەرابردوو بەڵام ئێمەی ئازادیخوزا بەپێنوسەکانمان دەجەنگین بۆبەدیهێنانی
ئازادی و مافەکانمان لەهەرێمی کوردستان.