لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای گوندی قۆریتان سەربە پارێزگای هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی قۆریتانی سەر بە پارێزگای هەولێر روویداوە.
بە وتەی چەند
شایەتحاڵێک کە قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کردووە، یەکێک لە سەرنشینەکانی ناو
ئۆتۆمبێلەکە نەخۆش بووە و بەڕێگاوە بوون بۆ نەخۆشخانە و لە نیوەی رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان
وەرگەڕاوە.
چاوگێک لە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا ژن و پیاوێک
گیانیان لەدەستداوە، پیاوەکە تەمەنی ٧٤ ساڵە و ژنەکەش ٦٧ ساڵە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، چوار بریندارەکەی دیکە باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی رۆژئاوا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.