PM:02:25:14/09/2025
35196 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ناوی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە پێشکەشکاران دەتوانن لە ناوەکانییان دڵنیاببنەوە.
پێویستە سەرەتا ئەپڵیکەیشنەکە لە مۆبایلەکەتدا هەبێت، لیستی ناوی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان لە رێی
ئەم لینکانەوە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید وەربگرە.
هاوکات مەروان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنیش بە ئێن ئاڕتی وت،
بۆ ئەم هەڵبژاردنە کێشەی تەواوی پەنجەمۆریان چارەسەرکردووە و دەشڵێت، لە چەند رۆژی
داهاتوودا دەستدەکەن بە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان.