سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی تانکی نەوتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:01:35:10/10/2025

2488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی تانکی سووتەمەنییەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گەڕەکی زانکۆ لە سلێمانی، تەنکی سوتەمەنی ( نەوت ) تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

وتیشی، ئەو دوو کەسە بە رەگەز ئێرانین و پیشەیان کرێکار بووە، لە شوێنی رووداوەکەشا سەرقاڵی کارکردن بوون.

 

باسی لەوەشکرد، راستەوخۆ کرێکارێکیان گیانی لەدەستداوە و کرێکارێکی تریش بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوە. 













گەلەری