سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لەسنووری سلێمانی کەوتەوە

PM:08:38:08/10/2025

21740 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێک لە کارگەیەکی رۆنی ئوتۆمبێل لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتووەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كارگه‌یه‌كی رۆنی ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ كه‌وته‌وه‌، پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانیان توانرا رێگه‌ له‌ فراوانبوونی زیاتری ئاگره‌كه‌ بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئێستادا تیمه‌كان توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی مه‌ترسیه‌كانی نه‌هێڵن و بیكوژێننه‌وه‌.

باسی لەوەشکردووە، ئاگره‌كه‌ زیانێكی زۆری ماددی لێكه‌وتووەته‌وه‌، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.


مەبەست سەعید - سلێمانی













گەلەری