سەردێڕ:

بەهای زێڕ زیاتر لە چوار هەزار دۆلاری تێپەڕاند!

AM:08:29:08/10/2025

13716 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە چوار هەزار دۆلار و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٨ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار ھەزار و ٣١ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٠١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨١٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٣٤ هەزار دینارە













گەلەری