سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆی

AM:08:21:07/10/2025

15612 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٩٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٠٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٩٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٩٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٤٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٢٠ هەزار دینارە













گەلەری