سەردێڕ:

١٢ ساڵە پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوە لە دەربەندیخان تەواونەکراوە

PM:10:42:10/10/2025

380 جار خوێندراوەتەوە

لە دەربەندیخان بەهۆی خراپى ئاوى خواردنەوەوە چەندین کەس توشی نەخۆشی بوون.


هەموو هەڵبژاردنێک دەسەڵات بەڵێنی تەواوکردنی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دەدات و جێبەجێی ناکات و دوای هەڵبژاردن خۆیان و بەڵێنەکانیان ون دەبن.

لە دەربەندیخان بەهۆی خراپى ئاوى خواردنەوەوە چەندین کەس توشی نەخۆشی بوون، لەساڵی ٢٠١٣ـشەوە بەردی بناغەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوە دانراوە و بودجەی پڕۆژەکە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام پرۆژەکە تەواونەکراو، پارەکەش دیارنەماوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیش پارتی و یەکێتی بەڵێنی تەواوکردنی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەیان پێدەدەن و دواتر خۆیان و بەڵێنەکانیان ون دەبن.













گەلەری