سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:20:10/10/2025

520 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٦١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی هەردوو حەماس و ئیسرائیل رازی بوون بە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە، کە ئەویش ئازادکردنی دیلەکان دەگرێتەوە.

 













گەلەری