سەردێڕ:

وادەی یەکەم بارانبارین لە هەرێم راگەیەندرا

PM:08:57:10/10/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەگاتە هەرێم و تا شەوی دووشەممە بەردەوامدەبێت و نەرمەبارانێکی سوک تا مامناوەند دەبارێت.


ئەمرۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسیی عێراق وتی، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو باران ببارێت لە ناوچە جیاجیاکان.

 

وتیشی، بارانەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی کوردستان پێدەچێت بیکات بە لێزمەباران و بارانەکە تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر بەردەوام بێت.

بە پێی پێشبینییەکان، یەکشەممەی داهاتوو سەرەتای وەرزی نوێی باران بارین دەست پێدەکات.

 













گەلەری