PM:05:29:10/10/2025
1128 جار خوێندراوەتەوە
دوای بەدەستنەهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە لایەن ترەمپەوە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەڵێت، ئیرادەی سەرۆکی ئەمریکا بەهێزە و ناڕووخێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ستیڤن چۆنک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی وتی، سەرەڕای لەدەستدانی خەڵاتەکە، بەڵام هێشتا دۆناڵد ترەمپ باوەڕی بە ئەرکی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاشتیی جیهانی لە رێگەی دیپلۆماسیەوە.
دەشڵێت، ترەمپ دڵێکی مرۆڤدۆستانەی هەیە
و بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ و
رزگارکردنی رۆحی مرۆڤەکان.