PM:03:27:10/10/2025
696 جار خوێندراوەتەوە
پلاندانانی عێراق دەڵێت، بە ئامانجی پاراستنی به‌كاربه‌ران و دڵنیابون لە کوالێتی بەرهەمەکان، هاورده‌كردنی ئه‌و ئامێره كاره‌باییانه بۆ ناو بازاڕه‌كانی عێراق قه‌ده‌غه دەکرێن كه له‌گه‌ڵ مه‌رج و رێنماییه‌كاندا یه‌كناگرنه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی ئامێرە کارەباییەکان وتی، ئەگەر ئەو ئامێرانە هێمای كوالێتی (بارکۆد)ـیان له‌سه‌ر نه‌بێت و تایبه‌تمه‌ندییه پێویسته‌كانیان تێدا نه‌بێت، ئەوا رێگە نادرێت بچنە ناو بازاڕی عێراقه‌وه.
روونیشیكرده‌وه،
بڕیاره‌كه ته‌نیا له پۆلێكی دیاریكراوی ئامێره‌كاندا سنوردار نییه، به‌ڵكو هه‌موو
كه‌لوپه‌لێكی كاره‌بایی ده‌گرێته‌وه، ئامانجی ئه‌م رێوشوێنه‌ش پاراستنی ته‌ندروستی
و سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌رانه له رێگه‌ی دڵنیابوون له به‌رده‌ستبوونی به‌رهه‌می
كوالێتی به‌رز.
باسی له‌وه‌شكرد،
بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان نابێت، به‌ڵكو یارمەتیدەرە
لە زیادکردنی متمانه‌ی به‌كاربه‌ران به‌و كاڵایانه‌ی له بازاڕی عێراقدا مامه‌ڵه‌یان
پێوه‌ده‌كرێت.