AM:11:51:10/10/2025
872 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دیاریکردنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕیوەدەچێت و سەرۆکی ئەمریکاش کاندیدە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە و پێشتریش باسی لەوەکردووە، کە خۆی بە شایەنی دەزانێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بڕیارە ئەکادیمیای سوید بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کۆبببێتەوە و براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا بکرێت، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان کاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
جێی باسە، روسیا پشتگیری لە کاندیدکردنی ترەمپ
بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەکات و هاوکات، چاودێرانی شارەزای خەڵاتەکە پێیانوایە
بردنەوەی ترەمپ زۆر ئەستەمە و ترەمپیش وتوویەتی، خۆی بە شایەنی بردنەوەی خەڵاتەکە
دەزانێت و پێویستە ئەو بیباتەوە.