سەردێڕ:

بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە؛ خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە

AM:11:08:10/10/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

وەرزی سەرما نزیکبووەتەوە و بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە لە هەرێم خواست لەسەر نەوتی سپی کەمە، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، نرخی بەرمیلێک نەوت ١٨٠ هەزار دینارە لەکاتێکدا لە عێراق تەنها ٣٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەهۆی گرانی نرخی نەوتەوە لە بازاڕەکانی هەرێمدا، هاوڵاتیان لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرماوە توانای کڕینی نەوتیان نییە و ئەمەش بە گشتی خواستی لەسەر نەوت کەم کردووەتەوە.

چەند فرۆشیارێکی نەوت بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، ئەو نەوتەی کە دەیفرۆشن، بەرهەمی کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمە و هاوڵاتیان هەرچەند نەوتیان بووێت دەستیاندەکەوێت، بەڵام نرخی بەرمیلێک نەوت ١٨٠ هەزار دینارە، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی خوارووی عێراق تەنها ٣٥ هەزار دینارە.

هاوڵاتیانیش جەختیان کردەوە، "حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبری ئەوەی نەوتمان بۆ دابینبکات، پێمان دەفرۆشێت".













گەلەری