سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەكی بەهێز فلیپینی هەژاند

AM:10:21:10/10/2025

768 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧.٤ فلیپینی هەژاند و هۆشداری دەدرێت لە ئەگەری دروست بوونی شەپۆڵەكانی سۆنامی.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥،ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ باشووری وڵاتی فلیپین و بە دیاریکراوی دوورگەی (مینداناو)ـی گرتەوە.

هاوکات، هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتیانی ناوچە کەناراوییەکان لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی تسۆنامی، کە بە زووترین کات ئەو ناوچانە چۆڵبکەن، ئەم شەپۆلانە ئەگەری هەیە كە دەوروبەری فلیپین بگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە. وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا هەڵكەوتەی جوگرافیان كەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ بومەلەرزە روودەدەن لە ناوچەکەدا.

 













گەلەری